سه ودا Kurdish
سه ودا Kurdish 1

 

کورته چیرۆکێ له مریه می ره ییس دانا

و / له فارسییه وه : بابه کی سه حرانه وه رد

” پانی ” پێ ی گوتبوو که ئه مشه و به خۆتا ڕابگه  و خۆت جوانی جوان که، گوتبووی ئه م کڕیاره له گه ڵ ئه وانه ی دیکه زۆر جیاوازتره  و  له و ده وڵه مه ندانه یه، گوتبووی هه وڵ به دڵی بفڕێنی و کابرا ئه وینداری خۆت که ی تا بتوانی ده سی ببڕی. گوتبووی که کابرا پیره سه گێکی قه حبه بابه  که  له سه ر ماڵی مفت خه و تووه  و هه مووی ژیانیشی له خۆش ڕابواردنا تێپه ڕ کردووه. پێ ی وتبوو به هه موو له و نێک  له گه لی دا بسازێت، ته ما شا ی ته مه نی مه که، کابرا گیانه وه رێکی دڕی خۆش رابوێره.

هه ر له به ر ئه مه یش، کاتژمێری دووی دوانیمه ڕۆ که له خه ون هه ستا، دوا خۆشتن و پێراگه یشتن به قژه کانی، به نینۆ که دریژه کانی ده س و پلی لۆکی ره ش و له سه ر ئه وانیش جه لای لێدا. ڕاوه ستا تاکوو وشک ببنه وه. هه مووی ده م و چاو و ملی به لووسیۆن پاک کرد. قوتوی کرێم پوودره که ی کرده وه، ره نگی بڕونزی هه ڵگرت و هێندێکی زۆری له سه ر پێستی ده م و چاو، مل، سه رسنگ، قۆله کان و ته نانه ت سه ر ده سه کانیشی هه ڵسو و جوان که ڤمالی دا تا پێسته که ی بیچێژێ. ڕیمیڵی ره ش، میتاکی روومه تی ئاجۆری ره ش، میتاکی قاوه یی له لێوی و هێلی ره شی له لێوی دا، هه میسان به چاوه کانی ڕیمیڵ و پشتی چاوی سێبه ری قاوه یی لێدا، بۆ سێ یه مین جار ڕیمیڵی لێداوه، قه له می ره شی به چاوی کێشا، پشت گوێچکه کانی، سه ر سنگی و ده سه کانی و بۆنێکی تیژی به خۆیدا کرد که تا یه ک دوو ساعه تیکه که ده یویست بۆ لای کابرا که بڕوات بونه که ی هۆک ببێت.” پانی” پێ ی گوتبوو که ئه م بونه تیژه ئه و نه ده م هارووژێنێت که هه ر ساتێ له خۆتی ئه ده ی هه وه سی ره حه ت بوون له مندا زیندوو ئه که ی.

له سه ر هه ر په لی گوێچکه ێکی سێ جار سما بوو،له سه ره وه  بۆ  خوارو گواره ی زێوین ورد، ناوین و گه وره ی خستبوو. ئه نگوسته کانی ده سی به ئه نگوستیله کانی زێون دایپۆشی، و به مل و پێ ی چه پی ئاڵقه ی زێوی خست.

کراسێکی دکڵته ی کرێم و سۆله کانی قاوه یی پاژنه به رز و سه ر ئه وانه یش مانتۆی قاوه یی کورت سه ر ئه ژنۆی له به ر کرد و کیفێکی بچکۆله ی قاوه یی به ده سته وه گرت.

کاتژمێری پێنجی دوانیمه ڕۆ ” پانی” به پرایده بڵاڵووکییه که ی که به تازه یی یه کێ له دۆسته کانی بۆی کڕیبوو، هات به شوێنیدا. ده نگی بۆقی سیاره که ی که بیست رۆیشته خواره وه .

پانی شوشه کانی سیاره که ی دایه خواره وه و ده نگی مۆسیقاکه ی ته واو به رز کردبوو و جگه رێکی له قه راخی لێویدا بوو.

هه ر ئه ونده ی که سوار بوو، پانی سه رنجی دا  سه ر تا پێ ی ئه و و وتی:

-نازیلێ، چه نه جوان بویت! چی له خۆت کردووه! ئه بێ به هه مو له ونێک بیهێنیته سه ما.

دوایش سیاره که ی ڕۆشن کرد و ڕێکه وتن. نازی وتی:

-باشه ئێستا دڵنیای که به هه ڵه دا نه چوویت. نه کا وه کوو ئه و جاره ش خراپی که ی؟

– نا گیانه که م، دڵبه دوای ئه م جۆره شتانه مه به، ته نیا بیر له وه بکه ره وه که چۆن ئه توانی ڕای گری. هه ر ئه مه و به س!

– باشه پێم بڵێ چۆن که سێکه؟ دیاری  ئه داد یان پاره ؟

– تا دیارییه که ی چی ببێت؟ تا بزانین کامیان له وه ی که  پڕ بایه ختره؟

کاتێ گه یشتن پانیش دابه زی و تا پاڵ هاسان سۆره که ڕۆشت. چوار شانه و پر و پته و بوو. باسکه درێژه کانی له ده وری که مه ری نازی ئاڵاند و ئه وی  به لای خۆیه وه کێشا و توند  له ئامێزی گرت. هه ر جار ئه م کاره ی له گه ڵ ئه کرد نازی  دله خورپه یه کی توش ئه بوو. ویستی لێو به لێوی نازی بنێت که نازی وتی:

– وا مه که ئازیزم ، سووراو سپییاوه که م  تێک ئه چێ.

نازی قژه شه ڕابییه کانی  ڕێک کرد و له چکه که ی له سه ر لابرد.

– بڕۆ جۆانکیله. مه رته به ی هه وتم ده سی ڕۆژهه ڵات. شه و دێم  بۆلات.

کاتێک پیاوه که درگای کرده وه ، زۆر ته له س بوو  و ماڵه که ی له ته مێ له دوکه ڵ گه مارۆ ببوو. وه ی که چه نه پێ ی خۆش بوو . نزیکه ی مانگێک ئه بوو لای بردبوو. ئێستا که بونه که ی به سه ریا هات جۆرێکی لێهات. تا جل و به رگه که ی داکه ند ، پیاوه که له پشته وه باوه شی پیا کرد و خۆی پێوه نووساند و له قولکی ملییه وه  ده سی کرد به ماچ کردن . نازی خۆی له ئامێزی ئه و ده رهێنا، ڕۆشت به ره و مێزه که و په رداخێکی بۆ خۆی تێ کرد . پیاوه که وتی:

– بۆ لێم ده رباز ئه بی، پشیله مه لۆسه که م؟

نازی بیری له وه ئه کرد که چۆن ڕای گرێت و بۆچی له م کاڤه ده سه و سانه . حه زی ئه کرد پانی بۆ ئه م کاره حساوێکی بۆ بکا. په رداخه که ی نا به لێوی که پیاوه که دیسان خۆی لێ نزیک کردۆ.ده سی خسته سه ر کوڵمه گرم و ناسکه که ی ، ئینجا هێدی هێدی به لای به ناگوی و مل و ئه مجار قژه درێژ و شه رابییه کانی  نه وازشتی کرد.

تامی تاڵ بوو به ڵام فێنک . له دلی خۆیدا وتی با بچمه سه ر باس و خۆاستی خۆمان. هه ر بۆ ئه وه ش تا پیاو ه که له ئا مێزیدا گرت ، وتی:

– چه نه ؟

– هه ر چی تۆ بڵێی جوانکیله.

– سه ددانه.

– سه ددانه.

– بڕۆ بیهینه .

بزه ێکی به ته و سه وه سه ر لێوانی پیاوه که نیشت و وتی:

– ئه بێ ببینم.

دوایی چووه دیوێکی تر. نازی زۆر خۆشحاڵ بوو که گریوی بردووه تۆ، له سه ر قه نه فه که ڕاکشا. پیاوه که به به سته دراوێکی سه وزه وه له ده سه کانی له دیوه که هاته ده رۆ و خستییه سه ر داوێنی نازی  .بینی له  په رداخه که نا و تا دواین تنۆکی دایه سه رۆ. له قه راخی قه نه فه که ڕاوستا . په رداخی نازی دایه ده سی و وتی:

– بیخۆ.

تا ئاخر بینی پێوه نا . پیاوه که به رزی کردوو  و  له خۆی نزیکی کرده وه . قامکه دۆشاومژه که ی سه ر لێوه گۆشتنه که ی نازی دا کێشا و ئه مجار لیوه قاوه ییه کانی ته نکی خۆی  پیا نووساند. وا دیار بوو که زۆرتر ده یه وێت بیگه زێ تا ماچی بکا. ده سی له پشته وه خسته ژێر داوێنی و سمتی گرت و ورده ورده ده سی برده پێش. له پڕێکدا سه رشێتانه کراسه که ی له سه  ره ووه تا خوار دادڕی و تماشای کرد. خۆی کێشا دوواوه و به دهنگیکی نووزن زریکاندی:

– گه نده ڵ، تۆ که وه کوو منی .  تۆ که وه کوو منی . بۆچی تۆی گه ندوگویان بۆ من ناردووه؟ گه نده ڵ. گه نده ڵ.

                                                    ئابانی 88

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

en_USEnglish