Work

بازرگانی

 

کورته چیرۆکێ له مریه می ره ییس دانا

 

و / له فارسییه وه : بابه کی سه حرانه وه رد

 

 

پانی ” پێی گوتبوو که ئه مشه و به خۆت ڕابگه  و خۆت له‌ ته‌ل بده‌ ، گوتبووی ئه م کڕیاره له گه ڵ ئه وانه ی دیکه زۆر جیاوازتره  و  له  ده وڵه مه نده‌کانه‌، گوتبووی هه وڵ به دڵی بفڕێنی و کابرا ئه وینداری خۆتی که ی تا بتوانی قۆڵی ببڕی. گوتبووی کابرا پیره سه گێکی قه حبه بابه  که  له سه ر ماڵی مفت خه و تووه  و هه مووی ژیانیشی له خۆش ڕابواردنا تێپه ڕ کردووه. پێی وتبوو به هه موو له و نێک  له گه لی دا بسازێت، ته ما شا ی ته مه نی مه که، کابرا گیانه وه رێکی دڕی خۆش رابوێره.

 

هه ر له به ر ئه مه یش، کاتژمێری دووی دوانیمه ڕۆ که له خه ون هه ستا، دوا خۆشتن و پێراگه یشتن به قژه کانی، به نینۆ که دریژه کانی ده س و پلی لۆکی ره ش و له سه ر ئه وانیش جه لای لێدا. ڕاوه ستا تاکوو وشک ببنه وه. هه مووی ده م و چاو و ملی به لووسیۆن پاک کرد. قوتوی کرێم پوودره که ی کرده وه، ره نگی بڕونزی هه ڵگرت و هێندێکی زۆری له سه ر پێستی ده م و چاو، مل، سه رسنگ، قۆله کان و ته نانه ت سه ر ده‌ستیشی هه ڵسو و جوان که ڤمالی دا تا. له‌گه‌ڵ پێستیدا یه‌ک بگرێته‌وه‌ ڕیمیڵی ره ش، میتاکی روومه تی ئاجۆری ره ش، میتاکی قاوه یی له لێوی و هێلی ره شی له لێوی دا، هه میسان به چاوه کانی ڕیمیڵ و پشتی چاوی سێبه ری قاوه یی لێدا، بۆ سێ یه مین جار ڕیمیڵی لێداوه، قه له می ره شی به چاوی کێشا، پشت گوێچکه کانی، سه ر سنگی و ده سه کانی و بۆنێکی تیژی به خۆیدا کرد که تا یه ک دوو ساعه تیکه که ده یویست بۆ لای کابرا بڕوات بونه که ی هۆک ببێت.” پانی” پێی گوتبوو که ئه م بونه تیژه ئه و نده  ده م هارووژێنێت که هه ر ساتێ له خۆتی ئه ده ی هه وه سی ره حه ت بوونم لادا هه‌ڵده‌ستێنی.

 

له سه ر هه ر په لی گوێچکه ێکی سێ جار سما بوو،له سه ره وه  بۆ  خوارو گواره ی زێوین ورد، ناوین و گه وره ی خستبوو. ئه نگوسته کانی ده سی به ئه نگوستیله کانی زێون دایپۆشی، و به مل و پێی چه پی ئاڵقه ی زێوی خست.

 

کراسێکی دکڵته ی کرێم و سۆله کانی قاوه یی پاژنه به رز و سه ر ئه وانه یش مانتۆی قاوه یی کورت سه ر ئه ژنۆی له به ر کرد و کیفێکی بچکۆله ی قاوه ییشی به ده سته وه گرت.

 

کاتژمێری پێنجی دوانیوه ڕۆ ” پانی” به پرایده بڵاڵووکییه که ی که به تازه یی یه کێ له دۆسته کانی بۆی کڕیبوو، هات به شوێنیدا. ده نگی بۆقی سیاره که ی که بیست رۆیشته خواره وه .

 

پانی شوشه کانی سیاره که ی دایه خواره وه و ده نگی مۆسیقاکه ی ته واو به رز کردبوو و جگه رێکی له قه راخ لێویدا بوو.

 

هه ر که سوار بوو، پانی سه رنجی  ئه وی  دا و وتی:

 

نازیلێ، چه نه جوان بویت! چی له خۆت کردووه! ئه بێ به هه مو بارێکدا دڵی خۆش بکه‌ی.

 

دوایش سیاره که ی ڕۆشن کرد و ڕێکه وتن. نازی وتی:

 

باشه ئێستا دڵنیای که به هه ڵه دا نه چوویت. نه کا  وه کوو جاری پێشوو ڕێسه‌که‌مان لێ بکه‌یه‌وه‌ به خوری؟

 

نا گیانه که م، خه‌می ئه م جۆره شتانه مه‌خۆ، ته نیا بیر له وه بکه ره وه که چۆن ئه توانی ڕای گری. هه ر ئه مه و به س!

 

باشه پێم بڵێ چۆن که سێکه؟ دیاری  ئه داد یان پاره ؟

 

تا دیارییه که ی چی ببێت؟ تا بزانین کامیان له وه ی که  پڕ بایه ختره؟

 

کاتێ گه یشتن پانیش دابه زی و تا پاڵ هاسان سۆره که ڕۆشت. چووه‌ نێو هاسانسۆره‌که‌ش.  چوار شانه و پر و پته و بوو. باسکه درێژه کانی له ده وری  که مه ری نازی ئاڵاند و ئه وی  به لای خۆیه وه کێشا و توند  له ئامێزی گرت. هه ر جار ئه م کاره ی له گه ڵ ئه کرد نازی  دله خورپه یه کی توش ئه بوو. ویستی لێو به لێوی نازی بنێت که نازی وتی:

 

وا مه که ئازیزم ، سووراو سپییاوه که م  تێک ئه چێ.

 

نازی قژه شه ڕابییه کانی  ڕێک کرد و سه‌رپۆشه‌که‌ی له سه ر لابرد.

 

بڕۆ جۆانکیله. مه رته به ی حه وتم  ڕوو  به  ڕۆژهه ڵات. شه و دێم  بۆلات.

 

کاتێک پیاوه که درگای کرده وه ، زۆر ته له س بوو  و ماڵه که ی له ته مێ له دوکه ڵ گه مارۆ ببوو. وه ی که چه نه پێی خۆش بوو. نزیکه ی مانگێک ئه بوو لای بردبوو. ئێستا که بونه که ی به سه ریا هات جۆرێکی لێهات. تا جل و به رگه که ی داکه ند،  پیاوه که  له پشته وه  باوه شی پیا کرد و خۆی پێوه نووساند و له قولکی ملییه وه  ده سی کرد به ماچ کردن. نازی خۆی له ئامێزی ئه و ده رهێنا، ڕۆشت به ره و مێزه که و په رداخێکی بۆ خۆی تێ کرد . پیاوه که وتی:

 

بۆ لێم ده رباز ئه بی، پشیله مه لۆسه که م؟

 

نازی بیری له وه ئه کرد که چۆن ڕای گرێت و بۆچی له م کاره  ده سه و سانه . حه زی ئه کرد پانی بۆ ئه م کاره حساوێکی بۆ بکا. په رداخه که ی نا به لێوی که پیاوه که  دیسان خۆی لێ نزیک کردۆ. ده سی خسته سه ر کوڵمه گرم و ناسکه که ی، ئینجا هێدی هێدی به لای به ناگوی و مل و ئه مجار قژه درێژ و شه رابییه کانی  نه وازشتی کرد.

 

تاڵ به‌ڵام فێنک بوو. له دلی خۆیدا وتی با بچمه سه ر باس و خۆاستی خۆمان. هه ر بۆ ئه وه ش تا پیاو ه که له ئا مێزیدا گرت، وتی:

 

چه نه؟

 

هه ر چی تۆ بڵێی جوانکیله.

 

سه ددانه.     

 

سه ددانه.

 

بڕۆ بیهینه .

 

ده‌بێ بیبینم.

 

بزه ێکی تاڵ نیشته‌ سه‌ر لێوی کابرا و و وتی:

 

ئه بێ ببینم.

 

پاشان چووه دیوێکی تر. نازی دڵخۆش به‌وه‌ که سه‌ره‌نجام ئه‌مجاره‌یان گره‌وی بردۆته‌وه‌، له سه ر قه نه فه که ڕاکشا. پیاوه که به به سته دراوێکی سه وزه وه  له  ده ستی له ژووره‌که‌ وه‌ده‌رکه‌وت و له‌سه‌ر داوێنی نازی دانا. بینی له  په رداخه که  نا و دوایین تنۆکی هه‌ڵلووشی. له په نای  قه نه فه که ڕاوه ستا. په رداخی نازی دایه ده سی و وتی:

 

بیخۆ.

 

هه‌مووی هه‌ڵ دا. پیاوه که  به رزی کردوو  و  له خۆیی نێزیک کرده وه. قامکه دۆشاومژه که ی سه ر لێوه گۆشتنه که ی نازی دا کێشا و ئه مجار لێوه قاوه ییه کانی ته نکه کانی خۆی  پیا نووساند. وا دیار بوو که زۆرتر ده یه وێت بیگه زێ تا ماچی بکا. ده سی له پشته وه خسته ژێر داوێنی و سمتی گرت و ورده ورده ده سی برده پێش. له پڕێکدا سه رشێتانه کراسه که ی له سه  ره ووه  تا خوار دادڕی و تماشای کرد. خۆی کێشا دوواوه و به ده نگیکی نووزاوی زریکاندی:

 

گه نده ڵ، خۆ تۆ وه‌ک منی. خۆ تۆ وه‌ک منی. بۆچی تۆی ئه‌شغاڵیان بۆ من ناردووه؟ گه نده ڵ. گه نده ڵ.

 

 

 

 

 

 

 

مترجم: بابک صحرانورد

 

 

 

 

گه لاویژی نوی، ژماره 53، تشرینی یه که م، 2011

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

en_USEnglish